كه‌شناسی عێراق واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارینی راگه‌یاند

هه‌رێمی كوردستانیش به‌ چڕی ده‌گرێته‌وه‌
شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستانی ده‌گرێته‌وه‌
شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستانی ده‌گرێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین روو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی دواین راپۆرتی كه‌شناسی عێراق له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 21ـی ئایار / مایۆی 2022 شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین روو له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌كات.

كه‌شناسی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خۆڵبارینه‌كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو زۆربه‌ی شاره‌كان و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ چڕییه‌كی زۆره‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

نه‌خشه‌ی خۆڵبارین
نه‌خشه‌ی خۆڵبارین