پێكهاته‌ی نوێی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هەولێر:
كۆشكی ئه‌لیزێ ئاشكرای ده‌كات، دوای كۆتایی هاتن به دیاریكردنی تیمی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێوه، پێكهاته‌ی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته راگه‌یه‌ندرا.
كۆشكی ئه‌لیزێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌لیزابیس بۆرنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له شوێنی جان كاستیكس دیاریكرد، پاش كۆتایی هێنان به ده‌ستنیشانكردنی تیمه‌كه‌ی، پێكهاته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی ئه‌لیزێ كاترین كۆلۆنا، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و سیباستیان لیكۆرنۆ، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ده‌ستنیشان كران.
دوای ئه‌وه‌ی جان كاستێكس سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ماكرۆن، ئه‌لیزابیس بۆرنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته دیاریكرد، دوای 4 رۆژ بۆرن تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.