ئۆتۆمبێلێك بكڕه و چه‌كێك به دیاری وه‌ربگره
خاوه‌نی پێشانگاكه ڕیكلامی له‌وباره‌وه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك بكڕیت و فرۆشیاره‌كه دیارییه‌كت له‌گه‌ڵیدا پێبدات ئاساییه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارییه چه‌ك بێت مایه‌ی سه‌رسوڕمانه.
به‌ڵام فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،به‌م دواییانه ڕیكلامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی،ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك له پێشانگاكه‌مان بكڕیت، چه‌كێك به دیاری وه‌رده‌گریت.
ئه‌و فرۆشیاره ناوی (مایك هاگان) ه و له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێشانگاكه‌ی نوسیووه،ئۆتۆمبێلێك بكڕه و چه‌كێك له جۆری (ئه‌ی ئاڕ 15) به دیاری وه‌ربگره و ئه‌م هه‌واڵه له ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وێنه‌ی ئه‌و چه‌كه‌شی له ڕیكلامه‌كه‌دا به‌كارهاتووه،هه‌مان جۆری ئه‌و چه‌كه‌یه كه "عومه‌ر مه‌تین" هێرشی پێكرده سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆ و له ئه‌نجامدا زیاتر 50 كه‌سی كوشت و 50 كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد، ته‌نها چه‌ند جیاوازییه‌كی كه‌م له شێوه‌ی چه‌كه‌كه‌دا هه‌یه و پاش ئه‌و ڕووداوه‌ش مشتومڕێكی زۆر له‌و وڵاته‌دا دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌و فه‌وزایه‌ی له بواری به‌كارهێنانی چه‌ك و چه‌ك هه‌ڵگرتندا هه‌یه و ترسی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو،و به‌هۆكاری زۆربوونی كرده چه‌كداری و تیرۆریستییهكانیشی ده‌زانن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ی دژی ئه‌و فه‌وزا و زۆرییه‌ی چه‌كن له وڵات‌دا ده‌ڵێن، ته‌نها هێزه ئهولههییهكان و پۆلیس بۆیان هه‌بێت چه‌ك هه‌ڵبگرن، نه‌ك چه‌ك له ده‌ست هه‌موو كه‌سێكدا بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه و دژایه‌تییه‌ی چه‌ك و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له هێرشه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ،ئه‌و فرۆشیاره به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كانی بفرۆشێت و رای وایه، چه‌ك بۆ به‌رگریكردنه له خۆت و زیاتر نییه.