پیاوێكی به‌ریتانی بۆ په‌نابه‌رێكی ئۆكرانی ده‌ستبه‌رداری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی به‌ریتانی، له‌ژێر كاریگه‌ری مرۆڤایه‌تی ئافره‌تێكی ئۆكرانی ده‌باته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی ژیاوه، به‌ڵام دوای 10 رۆژ هاوسه‌ری پیاوه‌كه به راكردنی ژنه ئۆكرانییه‌كه و مێرده‌كه‌ی تووشی سه‌رسووڕمان ده‌بێت.
تۆنی گرانێت (ته‌مه‌ن 29 ساڵ)، له‌گه‌ڵ لۆرنا-ی هاوسه‌ری (28 ساڵ) له بازاڕ ئافره‌تێكی ئۆكرانی به‌ناوی "سۆفیا كاركادیم" (ته‌مه‌ن 22 ساڵ) ده‌بینن و بڕیار ده‌ده‌ن وه‌ك هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی بیهێننه ماڵه‌كه‌ی خۆیان و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان بژی.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی، لۆرنا دوای 10 رۆژ به ره‌فتاره‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تاساوه، كاتێك "تۆنی" له‌گه‌ڵ "سۆفیا"ی ئۆكرانی وه‌كو دوو خۆشه‌ویست ماڵه‌كه‌یان جێهێشتووه.
سۆفیا كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و توانیویه‌تی بگاته به‌ریتانیا، له‌وێ تۆنی ده‌ناسێت و ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌چێته ماڵه‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشی ده‌ژی.
سۆفیا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده زۆر خێرابوو، ئه‌وه چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌مانه، ده‌زانم خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی خراپ بیرم لێده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه روویدا، توانیم ئه‌وه ببینم، كه تۆنی له ماڵه‌كه‌یدا خۆشحاڵ نییه.
تۆنی باوكی دوو منداڵه، بۆ رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و ئازاره‌ی بۆ ده‌وروبه‌رمان درووستمان كردووه، به‌ڵام له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ سۆفیا هه‌ستمپێكرد، پێشتر هه‌ستم پێنه‌كردووه.
چۆن یه‌كتریان ناسیوه؟
تۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده خه‌ڵك ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و خێرا لێكده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام من و سۆفیا ئه‌مه‌وه‌مان پێ راسته، گوتیشی: كاره‌كه به داواكاری من ده‌ستپێكرد، كه هه‌ردووكمان (تۆنی و سۆفیا) وه‌كو ژن و پیاوێك بۆیه‌كتر شیاو بووین.
تۆنی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سۆفیا كردووه، كه له به‌ریتانیا ماڵه‌كه‌ی خۆیان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ده‌كه‌نه‌وه، دواتر سۆفیا به‌ره‌و به‌رلین گه‌شت ده‌كات و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ڤیزای به‌ریتانیا پێده‌درێت.
تۆنی سه‌ره‌تا به زمانی سلۆڤاكی قسه‌ی له‌گه‌ڵ سۆفیا كردووه، كه هه‌ندێك لێكچوون له‌نێوان ئه‌و دوو زمانه هه‌یه، به‌مشێوه‌یه توانیویانه له‌یه‌كتر بگه‌ن و گفتوگۆ بكه‌ن.
تۆنی ده‌ڵێت لۆرنای هاوسه‌ری نه‌یزانیوه ئه‌وان باسی چی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ستی به غیره‌كردن كردووه، هه‌ستم ده‌كرد شتێك به‌ره‌و سۆفیا رامده‌كێشێت. سۆفیاش بۆ وه‌رزشكردن هاوه‌ڵی تۆنی كردووه له فرادفۆرد، به‌یه‌كه‌وه وه‌رزشیان كردووه و چوونه‌ته ناو ئۆتۆمبێل و له شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلكه‌ی تۆنی، به‌رده‌وام قسه‌یان كردووه.
به‌قسه‌ی هاوڕێیه‌كی لۆرنا، ئه‌و پیاوه ماوه‌ی 10 ساڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ژی، به‌ڵام به هاتنی سۆفیا، خێزانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئێستا لۆرنا ته‌واو په‌رێشان بووه.