رێکخراوێکی سەر بە پەکەکە کچێکی گەنجی ئێزدی دەڕفێنن

K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی ئێزدی سووریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، کچێکی گەنجی ئێزدی لەلایەن رێکخراوێکی سەر بە پەیەدە (پەکەکە) رفێنراوە، ژیانی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر كۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەر و پەیەدە له‌ژێر مه‌ترسیدایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: رێکخراوی لاوانی شۆڕشگێڕ، گهنجێگیان بە ناوی سێلڤا حەمید جه‌عفه‌ر، لە رێگه‌ی قوتابخانە لە قەزای شێخ مەقسودی حەلەب، لە گوندی بەسوفان لە عەفرین رفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه‌سوكاری سێلڤا چوونه‌تە بەردەرگای سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و ئیدارییەكانی یاسایی و ئەوانەی پەیوەندییان بە پەیەدەوە هەیە، بۆ ئەوەی چارەنووسی كچەكەیان بزانرێت، بەڵام هیچ سوودێكی نەبووه، له‌كاتێكدا كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن، سێلڤا نەخۆشە.
ئه‌نجومه‌نی ئێزدییه‌كانی سووریا روونیكرده‌وه، دوای چوار ساڵ له ئاواره‌كردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له عه‌فرین بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له حه‌له‌ب و كه‌مپه‌كانی شێهبا، ئه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه كه ژیانیان هێشتا له مه‌ترسیدایه. "رێکخراوی گەنجانی شۆڕشگێڕی پەیەدە بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بە رفاندنی منداڵانی بچووک لە باوه‌شی دایکان و بردنیان بۆ بەرهكانی جه‌نگ له شوێنی نادیار".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، رفاندنی مرۆڤ بەگشتی و منداڵان بەتایبەتی کردەوەیەکی نائەخلاقی و قێزەونە، لە هەموو ئایین و یاسا و بنەماکانی مرۆڤایەتیدا كارێكی تیرۆریسیتییه.

روونیشكراوه‌ته‌وه، تەنانەت دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، لە مادەی (ب) و (ھـ)ی مادەی هەشتەمی دەستووری خۆیدا، چه‌كداركردن منداڵان، چ بە شێوەیەکی ناچاری بێت یان ئارەزوومهندا بێت، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئێزدییه‌كانی سووریا باسی له‌وه‌ش كردووه، "سەرۆکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات خۆی لە ساڵی 2019 واژۆی لەسەر داواکاری نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بەڵێنی داوە منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی نەڕفێنن و دەستبەجێ هەر کەسێک تەمەنی له 18 ساڵ كه‌متربێت، لە هێزه‌كانی پەیەدە دەربکات".