پەیامی ماتەمینی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراق (مظفر النواب)

K24- ههولێر:
بهبۆنهی كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی عێراقی (مظفر النواب)، سهرۆك بارزانی پهیامێكی ماتهمینیی راگهیاند و خهمی خۆی بۆ لهدهستدانی كهسایهتییهكی بهتوانای وهك كۆچكردوو راگهیاند، دووپاتیشیكردهوه، خوالێخۆشبوو هەموو تەمەنی بە شاكارە ئەدەبیە جوانەكانی بۆ عێراقێکی دیموكرات و ئازاد بەسەر برد، كه مافی گەل و پێكهاتەكانی تیایدا پارێزراو بێت.
ههر له پهیامهكهیدا سهرۆك بارزانی جهختی كردهوه، شاعير (مظفر النواب) دۆستێكی نزیك و دڵسۆزی گەلەكەمان و دۆزە رەواكەی بوو و لە تێكڕای ساڵانی ژیانی دا بەتوندی بەرەنگاری زوڵم و ستەم و دیكتاتۆری بووەوە و ئاماژهی بهوهدا، هیوامان دەخواست لەسەر خاكی نیشتیمان گیانی پاكی سپاردبا نەوەك لە تاراوگە، خۆزگە لەدوای رووخانی رژێم تائێستاش گرنگی بهو شاعیره بدرابوایە و لەبری ساڵانی غەریبی قەرەبۆ كرابا، نەك تەنها بۆ پێشوازی لە تەرمەكهی رێ و رەسمی گەورە رێكبخرێت.
پهیمای ماتهمینی سهرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شاعير (مظفر النواب):
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، عیراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە شاعیرێكی گەورە و تێكۆشەرێكی بەڕێزی لەدەست دا.
خوالێخۆشبوو هەموو ساڵانی تەمەنی خۆی بە شاكارە ئەدەبیە جوانەكانی لە تێكۆشان بۆ عێراقێکی دیموكرات و ئازاد بەسەر برد، عێراقێك مافی گەل و پێكهاتەكانی تیایدا پارێزراو بێت.
شاعير (مظفر النواب) دۆستێكی نزیك و دڵسۆزی گەلەكەمان و دۆزە رەواكەی بوو و لە تێكڕای ساڵانی ژیانی دا بەتوندی بەرەنگاری زوڵم و ستەم و دیكتاتۆری بووەوە لەناوەوەی عێراق و لە تاراوگەدا.
لەدەستدانی خوالێخۆشبوو زیانێكی گەورەیە و قەرەبۆ ناكرێتەوە، ئێمە قامەتێكی گەورەی نیشتیمانی و تێكۆشەرمان لەدەست دا و هیوامان دەخواست لەسەر خاكی نیشتیمان گیانی پاكی سپاردبا نەوەك لە تاراوگە، خۆزگە لەدوای رووخانی رژێم تائێستاش گرنگی پێ بدرابوایە و لەبری ساڵانی غەریبی قەرەبۆ كرابا نەك تەنها بۆ پێشوازی لە تەرمەكهی رێ و رەسمی گەورە رێكبخرێت، ئەگەر وایان كردبا، بێگومان ئەم كارە دەبووە پەند و وانەیەك بۆ رێزگرتن لە كەسایەتیەكی تێكۆشەر، كە هەموو ژیانی خۆی بۆ گەل و نیشتیمان فەنا كرد، هەروەها دەبووە پەیامێكی نیشتیمانیش بۆ هەموو داهێنەر و سیمبوڵەكانی عیراق لە بوارەكانی ئەدەب و بیر و زانست.
سڵاو لە گیانی پاكی خوالێخۆشبوو
نەمری بۆ میراتی بەپێز و دەوڵەمەندی.
مسعود بارزانی
21ـی ئایاری 2022ـی زایینی