دوای 6 رۆژ له ونبوونی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
K24- دهۆك:
دوای شه‌ش رۆژ له ده‌رچوونی هاووڵاتییه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ی سه‌ر به قه‌زای شێخان به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل) له ماڵه‌كه‌ی و بێ سه‌روشوێنبوونی له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو رۆژه‌دا، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له سنووری ناحیه‌ی ئه‌لقوش دۆزرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای دهۆكیش، ئه‌و هاووڵاتییه خێزانداره و خاوه‌نی سێ هاوسه‌ر و 24 منداڵه، ته‌مه‌نی 61 ساڵه و ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ بوو له ماڵه‌كه‌ی چووبووه ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
وه‌ك پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی پێدا، هه‌رچه‌ند شوێنی رووداوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگاكه‌یانه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی پارێزگای مووسڵ له سنووری ئه‌لقوش به هاوبه‌شی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه كردووه.
H.B