ئومێد خۆشناو ورده‌كاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ناشڤێڵ ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له واشنتن ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا به گشتی و شاری ناشڤێڵی ویلایه‌تی تینیسی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت خسته‌ڕوو و گوتی: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناشڤێڵ له‌باره‌ی پرسی ده‌سته‌خوشك كردنی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌ڵامی زۆر باشیان وه‌رگرتووه و به‌رپرسانی ناشڤێڵیش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش زۆر جددین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
هه‌روه‌ها گوتی: له یه‌كێك له كۆوبوونهوهكاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره به گوتارێك به‌شداربوون و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵ بوون و به گه‌رمی پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاری ناشڤێڵ به‌رده‌وام ده‌بن و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان هه‌ردوو شاره‌كه دێنه‌ئاراوه، به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان بونیات ده‌نێن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به گشتی، كه له‌گه‌ڵ شارێكی وه‌ك ناشڤێڵ هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بنێن.
گوتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 19 كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان هه‌بووه و له واشنتن سه‌ردانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند پرس و دۆسیه‌یه‌كی جیاواز كردووه.
زانیاری زیاتر له‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له واشنتن ببیسته:
H.B