به‌رنامه‌ی "هاوڕێی ته‌مه‌ن"ی كوردستان24 خه‌ڵاتی باشترین به‌رنامه‌كانی سه‌ر ئاستی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
K24- به‌غدا:
ئه‌مشه‌و له شاری به‌غدا فێستیڤاڵی مانگی ئاڵتوونی به‌ڕێوه‌چوو و له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌رنامه‌ی "هاوڕێی ته‌مه‌ن"ـی كوردستان24، كه له كاتژمێر 10:00ی هه‌موو شه‌وێكی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ساز ده‌كرا، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
فێستیڤاڵی مانگی ئاڵتوونیی ئه‌مساڵ، كه به‌ناوی هونه‌رمه‌ند (سامی قه‌فتان) كه به هونه‌رمه‌ندی "شاخی عێراق" ناسراوه، به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ریه‌ك له ئاماده‌كار، كامێرامان، پێشكه‌شكار و پرۆدیوسه‌ری به‌رنامه‌ی "هاوڕێی ته‌مه‌ن"ـی كه‌ناڵی كوردستان24 خه‌ڵاتكران.
بۆ یه‌كه‌م جاره به‌رنامه‌یه‌كی كولتووریی كوردی له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بێت و توانیی ببێته یه‌كه‌می كێبڕكێی نێوان به‌رنامه‌كانی ئه‌مساڵ، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌مساڵ چه‌ندین به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه كوردییه‌كان له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شداربوون، به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی كوردستان24 توانی نازناوی پێشه‌نگی ئه‌و به‌رنامانه به‌ده‌ستبهێنێت.
ماوه‌ی 4 ساڵه فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی مانگی ئاڵتوونی له شاری به‌غدا بۆ هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران و به‌رنامه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ساڵانه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ستافی به‌رنامه‌كان تێیدا كێبڕكێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كوردستان24 توانی ببێته یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه.
H.B