شاره‌زایه‌كی سعودی واده‌ی جه‌ژنی قوربان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌سنه‌د، مامۆستا ژینگه له زانكۆی "قه‌سیم" و سه‌رۆكی لیژنه‌ی حاڵه‌ته ناوازه‌كانی ژینگه‌یی له سعودیه به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی فه‌له‌كناسی واده‌ی جه‌ژنی قوربانی ئاشكراكرد.
عه‌بدوڵڵا مه‌سنه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ رێوڕه‌سمی حه‌ج بكه‌ین، به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی فه‌له‌كی، رۆژی سێشه‌ممه (29ی زیلحیجه‌ی 1443) واتا (28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) مانگ كاتژمێر 6:48ی ئێواره ئاواده‌بێت، له‌كاتێكدا ئاوابوونی خۆر كاتژمێر 7:07 ده‌بێت، به‌مه‌ش 19 خوله‌ك به‌ر له رۆژئاوا بوون، مانگ ئاواده‌بێت و به‌پێی كاتی مه‌ككه، مانگی هیلالی نابینرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژی چوارشه‌ممه ته‌واوكاری مانگی زیلحیجه ده‌بێت و ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه مانگی هیلالی له ئاسمانی مه‌ككه ده‌بینرێت.
ئه‌و شاره‌زا سعودیه ده‌ڵێت، له‌سه‌ر بنه‌مای لێكدانه‌وه‌ی فه‌له‌كناسی، مانگی زیلحیجه 30 رۆژ ده‌بێت و رۆژی هه‌ینی (8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2022) رێوڕه‌سمی وه‌ستان له كێوی عه‌ره‌فه ده‌ستپێده‌كات و رۆژی شه‌ممه (9ی ته‌ممووز) یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌بێت.
أدري أنه بدري‼️
— أ.د. عبدالله المسند (@ALMISNID) May 21, 2022
ولكن .. من أجل الحجوزات لأداء #الحج🕋، ومن أجل حجوزات ✈️#السفر، ومن أجل ترتيب المناسبات🎇 دونكم ما يلي:
🗓️شهر ذو القعدة مكتمل 30 يوماً.
🗓️الخميس 30 يونيو أول #ذي_الحجة.
🗓️#الجمعة 8 يوليو الوقوف بعرفة.
🗓️السبت 9 يوليو #عيد_الاضحى.
.. هذا والله أعلم. pic.twitter.com/g4dK4VehZd