گرافیک.. کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ 52مین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا، بە ئامادەبوونی زۆر لە سەرۆک و سەرمایەدارانی جیهان دەستی بەکارەکانی کرد و تا 26/5/2022 بەردەوام دەبێت.
لە کۆڕبەندی داڤۆس، زۆربەی پرسە سیاسیی و ئابووری جیهانییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ئەمساڵ جیاوازی کۆڕبەندەکە لەوەدایە دوای دووساڵ وەستانی کۆڕبەندەکە بەهۆی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئامادبووانی کۆڕبەندەکەیە و بهشداری له پانێلێكی تایبهتدا به ناونیشانی "پێكهاتهیهكی نوێی ئاسایش له رۆژههڵاتی ناوهڕاستدا" دهكات.