لە فێستیڤاڵێکی هاوڕەگەزبازان "ئاوڵەی مەیمون" بڵاودەبێتەوە

K24 - هەولێر:
لە فێستیڤاڵی " The Gran Canarian pride" کە تایبەتە بە کەسانی هاورەگەزباز یاخود "کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە"، ژمارەیەک حاڵەتی "ئاوڵەی مەیمون" تۆمار کرا.
بە گوێڕەی هەواڵێکی رۆژنامەی "ئێل-پەیس"ـی ئیسپانی، بەرپرسانی دوورگەی گران کەناری لێکۆڵینەوە لە فێستیڤاڵێکی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە دەکەن کە لە رۆژانی 5 تا 15ـی ئایاری 2022 بەڕێوەچووە و لەنێو بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەدا، چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای "ئاوڵەی مەیمون" تۆمار کراوە.
نزیکەی 80 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەوروپیەوە بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە هاتووەنەتە دوورگەی گران کەناری لە ئیسپانیا.
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی تەندروستی، لە فێستیڤاڵەکەدا چەند تووشبوویەك هەبووە و ئەو کەسانە بوونەتەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، هاوکات بەرپرسانی ئەو دوورگەیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوەی نەخۆشیەکە لە ماوەی 10 رۆژی فێستیڤاڵەکدا بڵاوبووتەوە یان لە کاتێکی دیکەدا.
هەرچەندە تەندروستی جیهانی هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، له وڵاتانی رۆژئاوا زۆربهی تووشبووانی "ئاوڵهی مهیمون" هاوڕهگهزخوازن، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە لەسەر ئەوەی نەخۆشیەکە بە تایبەت لەنێوان هاورەگەزخوازاندا تەشەنە دەکات.
ئاوڵهی مەیمون نهخۆشییهكی دهگمهنه و سهرچاوهی سهرههڵدانی نهخۆشییهكه له ئهفریقیاوه دهركهوتووه، بهگشتی نیشانهكانی تا و ئازاری ماسولكه و ئهستووربوونی غوده لیمفاوییهكان و قڵیشانی پێسته لهسهر دهست و دهموچاوه.
ڤایرۆسی "ئاوڵەی مەیمون" لە رێگەی نزیکبووەنەوە لەیەکتر لەکاتی بەریەککەوتنی (شوێنی برین، شلەی جەستە، دڵۆپەکانی هەناسەدان، ئەو جێگە خەوەی کەسی تووشبوو تێدا دەمێنێتەوە) دەگوازرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر کلێر دیوسناپ، سەرۆکی کۆمەڵەی بەریتانی بۆ تەندروستی سێکسی و ئایدز پێشبینی کرد لە هەفتەی داهاتوودا، رێژەی تووشبووانی ئەو نەخۆشیە بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئەوروپا بەرز دەبێتەوە.