سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هیچ لێدوانێكی وامان نه‌بووه

K24 – هه‌ولێر:
نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیكرده‌وه، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له باره‌ی ناوبژیكردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌بووبێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ده‌رباره‌ی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی گوايه نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا باسى له داواكارييه‌كى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه بۆ ناوبژيكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتى دهكهينهوه، كه هيچ لێدوان و راگهيهندراوێكی وا له نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رنه‌چووه".
پێشتر هه‌ندێك كه‌ناڵی ناوخۆیی، بڵاویان كردبوویه‌وه، گوایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ئه‌و داوایه‌ی خستووه‌ته كارنامه‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه، هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه دابێت.