بە ڤیدیۆ.. ئەو پیاوەی بە چەقۆ و تیر و کەوان پێنج کەسی کوشت دادگایی کرا
K24 - هەولێر:
ئەندەرسن براسێن (38 ساڵ) لە تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری 2021 لە سوپەرماركێتێک لە نەرویج، بە چەقۆ و تیر و کەوان هێرشی کردە سەر ژمارەیەك کەس و لەو هێرشەدا 5 کەسی کوشت و هەوڵی کوشتنی 11 کەسی دیکەی دا.
دوای حەوت مانگ لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، چەند رۆژێک لەمەوبەر دادگاییەکەی تەواو بوو، کە تێیدا تاوانبار کرا بە کوشتنی 5 کەس و 11 کەسی دیکە.
براسێن لە دوایین دانیشتنی دادگادا گوتی: "دان بە تەواوی تاوانەکەدا دەنێم، هەر هەمووی."
لەو هێرشەدا براسێنـی سپیپێست سێ کەسی بە تیر و کەوان کوشت و ژن پیاوێکیشی بە چەقۆ کوشت کە تەمەنیان لەنێوان 52 بۆ 78 ساڵاندا بوون، دوای نیو کاتژمێر لە هێرشەکە، دەستگیرکرا و لێکۆڵەران دەستیان بەسەر کەوانێک و 60 تیر و شمشێرێکدا گرت.
لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021ـەوە تا ئێستا لە سەنتەرێکی دەروونی ماوەتەوە، سێ پسپۆڕی پزیشکی دەروونی کە هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ڕەنگە لە کاتی کوشتنەکاندا شێت بووبێت.