شۆفێرێک بە سەرخۆشی سێ ژن دەکوژێت

ژنەکان دوای هاتنەدەر لە ئاهەنگێکی شەوانە تووشی رووداوەکە بوونە
شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24 - هەولێر:

شەوی رابردوو 21/22ـی ئایاری 2022، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دوورگەی لۆنگ ئایلند، سێ ژن لەلایەن شۆفێرێکی سەرخۆشەوە دەکوژرێن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی لۆنگ ئایلند بە وێبسایتی "نیویۆرک پۆست"ـی راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 11:11 شەوی رابردوو روویداوە و شۆفێرێك کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدز بێنزی پێبووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆبلێكی جۆری لینکۆڵندا و لە ئاکامدا سێ ژن گیانیان لەدەستداوە.

دانتی لێنۆن (22 ساڵ)، شۆفێری مارسیدزەکە بووە و بە مەستی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، ئەو گەنجە تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ ژن کە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەیان بەوەشدا، ئۆتۆمبێلی ژنەکان کە شۆفێرێک و پێنج ژنی تێدا بووە، دوای هاتنەدەر لە ئاهەنگێکی شەوانە تووشی رووداوەکە بوونە و سیانیان کە لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە بوون، راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە