بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەرین دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئایاری 2022، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ زیاتر گرنگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەرین، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە خزمەتگوزاریەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.