مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ داڤۆسم

"خۆشحاڵم‌ لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆسم بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە سەر پرسە جیهانییەکان"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی له‌ به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌ داڤۆس راگه‌یاند.

مه‌سرور بارزانی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕكی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دووپاتیكرده‌وه‌، "خۆشحاڵم‌ لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆسم بۆ گه‌یاندنی دەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە سەر پرسە جیهانییەکان".

دوێنێ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌ داڤۆس، گه‌یشته‌ وڵاتی سویسرا و به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ی، سه‌رۆكی حكومه‌ت دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی جیهان ده‌بێت.

دوێنێ شەممە (21ی ئایار/ مایۆی 2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، گه‌یشته‌ وڵاتی سویسرا.

سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناوونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .

به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ی، سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە رۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە  تاووتوێکردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.

H.B