به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان زیاتر له 20 كه‌س بوونه قوربانی

K24 – هه‌ولێر
زیاتر له 20 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان له دوو شوێنی جیاوازی ئه‌م وڵاته بوونه قوربانی.
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی پاسێكی هه‌ڵگری په‌یمانكارانی ئه‌منی نیپاڵ له كابۆلی پایته‌خت كرده ئامانج كه له ئه‌نجامدا 14 كه‌س كوژراون.
چه‌ند كاتژمێر دواتر، هه‌شت كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆتۆرسكلێتێك له بازارێكی قه‌ره‌باڵغی پارێزگای به‌ده‌خشان له باكووری ئه‌فغانستان كوژران و 18 دیكه‌ش برینداربوون.
زیادبوونی توندوتیژییه‌كانی ئه‌فغانستان له‌م دواییه، بۆته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی حكومه‌تی كابۆل، كه واشنتۆن لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پاشخستنی پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی هیزه‌كانی له ئه‌فغانستان ده‌كات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له ئه‌وكانتی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی 14 كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی كابۆل كوژراون و هه‌شتی تریش برینداربوونه، كه پۆلیس كار ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كابۆل عه‌بدوڵره‌حمان ره‌حیمی رایگه‌یاند قوربانیان هاوڵاتی ئه‌فغانی و په‌یمانكارانی ئه‌منی نیپاڵن.
وته‌بێژی تاڵیبان زه‌بیحولڵا موجاهید له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تویته‌ر به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كه‌ی كابۆلی به ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كه‌ی به‌ده‌خشانی ره‌تكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، رێكخراوی داعشی ركابه‌ری توندی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، هێرشه‌كه‌ی كابۆلی به ئه‌ستۆ گرت ، به‌ڵام زه‌بیحولڵا ئه‌م لێدوانه‌ی داعش به‌بێ بنه‌ما وه‌سفكرد.
وته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان هه‌روه‌ها وتی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، ویستمان به به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ناتۆ پیشان بده‌ین كه ده‌توانین له هه‌ر شوێنێك و له هه‌ر كاتێكدا كه بمانه‌وێت هێرش بكه‌ین.