په‌رله‌مانی ئۆكرانیا به‌كارهێنانی هه‌ردوو پیتی Z وV قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئۆكرانیا به‌كارهێنانی هه‌ردوو پیتی Z وV له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات، كه سوپای رووسیا له خاكی ئۆكرانیا له هێرشه‌كاندا به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌ربڕیوه، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی فێركردن و مێژوویی رێگه‌پێدراوه.
یارۆسلاڤ جیلیزنیاك، په‌رله‌مانتاری به‌رهه‌ڵستكاری ئۆكرانی بڕیاره‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه 313 په‌رله‌مانتار له كۆی 423 ئه‌ندام له به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ردوو پیتی Z وVی قه‌ده‌غه كردووه، نابێت هیچ رێكخراوێكی ناحكومی ئه‌و دوو پیته به‌كاربهێنن، له‌كاتێكدا پێشتر زیلێنسكی تێبینی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دوو پیته خستووه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی ئه‌و دووپیته پێویسته له مۆزه‌خانه و دامه‌زراوه زانستییه‌كان و قوتابخانه‌كان رێگه‌پێدراو بێت.
پیتی Z وV له رووسیا
هه‌ردوو پیتی Z وV له ئه‌لفوبێی زمانی رووسی نییه و به‌كارناهێنرێت، به‌ڵام سوپای رووسیا له له‌شكركێشییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌كاریهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه جیابكاته‌وه.
دوای هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌ردوو پیتی Z وV له ناوخۆی رووسیا به‌كارده‌هێنرێت، زیاتر بۆ پشتیوانیكردنی ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا، بۆ ئه‌و بڕیاره سه‌ربازییه‌ی دژی ئۆكرانیا داویه‌تی، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ردوو پیته‌كه بووه‌ته سومبولێكی سه‌ربازیی بۆ رووسه‌كان.