سوپای میسر ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ رێکدەخات

لە یەک ئاهەنگدا 100 کوڕ و کچ هاوسەرگیری دەکەن  
ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ
ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ

K24 - هەولێر:

ناوەندی سەربازی میسر بە هەماهەنگی چەند وەزارەت و دامودەزگایەکی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بۆ 100 کوڕ و کچ رێکخست.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە
بەشداربووانی ئاهەنگەکە

گوتەبێژی سوپای میسر، غەریب عەبد ئەل-حافز رایگەیاند، ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ لە چوارچێوەی وردبینی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی میسر بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و زیادکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دێت.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە
بەشداربووانی ئاهەنگەکە

چەندین بەرپرسی سەربازی بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک نمایشی هونەری پێشکەشکرا، هەروەها چەند دیاریەکی ماددی بەسەر بوک و زاواکاندا دابەشکرا.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە
بەشداربووانی ئاهەنگەکە