ژنێك له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا زانكۆی ته‌واو كرد

K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ویلایه‌تی میریلاند-ی ئه‌مه‌ریكا خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنا و توانی زانكۆ ته‌واو بكات و بڕوانامه‌ی به‌كالریۆس له كارگێڕی كار به‌ده‌ستبهێنێت.
مای بیل، له حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیدا بڕیاری درێژه به خوێندن بدات و بچێته زانكۆی میریلاند، تا توانی له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 82 ساڵی زانكۆ ته‌واو بكات و له كارگێڕی كار بڕوانامه به‌ده‌ستبهێنێت.

ئه‌و ژنه هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك په‌رستار كاركردووه، به‌ڵام به‌رده‌وام خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، زانكۆ ته‌واو بكات، بۆیه كۆڵی نه‌داوه و بڕیاریداوه بچێته زانكۆ، دواجار له زانكۆی میریلاند درێژه‌ی به‌خوێندن دا و له ته‌مه‌نی 82 ساڵی بووه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆیی.
