تا دێت ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا زیاتر ده‌بێت
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا، ئه‌و گرێبه‌سته فه‌رمییانه ئاشكرا ده‌كات كه پێشكه‌شی نێیمار دا سیلڤا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له نێویاندا ناوی یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتدی هێناوه و باس له‌وه‌ش ده‌كات یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ كڕینی ئه‌م هێرشبه‌ره به‌رازیلییه له‌سه‌ر هێڵه.
رۆژنامه‌ی (ئێكسپرێس)ـی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار داوای پاره‌یه‌كی زۆری له بارسێلۆنا كردووه و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش زه‌حمه‌ته بچێته ژێر باری ئه‌م پاره‌یه، له به‌رانبه‌ردا یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌ن ئه‌م یاریزانه بكه‌نه گرانبه‌هاترین یاریزانی دنیا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ته‌نانه‌ت یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له پێناو گواستنه‌وه‌ی نێیمار ئاماده‌یه بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ بداته بارسێلۆنا كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وة، پارێزه‌ری نێیمار دا سیلڤا، داوا له باوكی نێیمار ده‌كات كوڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بكات، چونكه پێیوایه به‌چوونی بۆ ریال مه‌درید، نێیمار ده‌بێته خاوه‌نی زۆرترین داهات.
نێیماری ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له‌وه‌ته‌ی له یانه‌ی سانتۆسه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه به‌شداریی له 141 یاریی كردووه و 85 گۆڵی تۆمار كردووه، 2 نازناوی لالیگا، 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیا، نازناوێكی جامی جیهانی و چامپیۆنزلیگیشی بردۆته‌وه.