مه‌سرور بارزانی له‌ داڤۆس چه‌ند دیدارێك ئه‌نجام ده‌دات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس دیداره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان به‌رده‌وام، له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

یه‌كه‌م دیداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ داڤۆس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (23ی ئایار/ مایۆی 2022) مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قه‌ته‌ر کۆبووەوە.

بڕیاره‌ چه‌ندان دیداری دیكه‌، له‌ سه‌ر ئاستی سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌هه‌مانكاتدا دیداری دیكه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام بدرێت.