ئیبراهیم رەئیسی: گومانم نییە تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدە گەورەیە دەکرێتەوە
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە 22ـی ئایاری 2022، دوو پاسكیل سوار له رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كرده سه‌ر به‌رپرسێكی سوپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی، ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاند، "تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدە دەکرێتەوە".
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "فرانس24"، عه‌قید حه‌سه‌ن سه‌یاد خودادا له‌لایه‌ن دوو پاسكیل سواره‌وه له شه‌قامی محیه‌دین ئیسلام له رۆژهه‌ڵاتی تاران كوژرا.
ئاماژە بەوەش دراوە، لەدوای کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای باڵای ئەتۆمی لە تشرینی دووەمی 2020دا، بەرزترین ئاستی کوشتن بووە لە ناوخۆی ئێران‌دا.
رەئیسی لەبارەی کوژرانی ئەو بەرپرسە باڵا سەربازیەوە گوتی: " پێداگری دەکەم لەسەر ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەوە بەدواداچوونی جددی بۆ دۆزینەوەی (بکوژان) بکرێت، گومانم نییە تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدە گەورەیە بکرێتەوە".
سەرۆک کۆماری ئێران گوتیشی: " گومان لەوەدا نییە کە لەم تاوانەدا دەستی خۆبەزلزانینی جیهانی (ئەمەریکا و ئیسرائیل) دەبینرێت."
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، هێرشبه‌ران له‌ناوجه‌رگه‌ی تارانی پایته‌خت، 5 گوللـه‌یان به‌ڕووی عه‌قیده‌كه‌ی سوپای پاسداران‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كان "عەقید حەسەن سەیاد"یان به‌وه ناساندووه، كه ته‌نها پارێزه‌ری مه‌زارگه ئایینییه‌كان بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئێرانیانه‌ی له سووریا و عێراق، له چوارچێوه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و ئه‌و فه‌یله‌قه سه‌ركردایه‌تی كرده سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كرد و به "كرده‌یه‌كی تیرۆریستی" وه‌سف كرد و رایگه‌یاند و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌یان بۆ ئیسرائیل درێژكرد و دووپاتیشیكرده‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه.