مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی خاچی سوور کۆدەبێتەوە

گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی رێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی رێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.