سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کۆدەبێتەوە

لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کۆدەبێتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاکاھیکۆ تاناکا، سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ئاکاھیکۆ تاناکا، سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بەتایبەتی لە بواری گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵی و بازرگانی و تەکنەلۆجیا.