یەکەم سەربازی رووسی لە ئۆکرانیا دادگایی کرا

سەربازەکە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ
تانکێکی سووپای رووسیا
تانکێکی سووپای رووسیا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئایاری 2022، دادگایەکی کیێڤ سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر سەربازێکی 21 ساڵانی رووسیدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار بووە بە کوشتنی کەسێکی سڤیل لە ئۆکرانیا.

دادوەر، سێرگی ئاگاڤونۆڤ لەبارەی سەربازە رووسیەکەوە گوتی: "دادگا سەربازە گەنجەکەی بە تاوانبار زانی و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند."

سەربازەکە پێشتر لە دادگادا دانی بەوەدانابوو کە لە یەکەم ڕۆژی لەشکرکێشی ڕووسیادا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کەسێکی ئۆکرانی تەمەن 62 ساڵی بەناوی ئەلێکساندەر شێلیپۆڤ کوشتووە.

لەدوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەمە یەکەم سەربازی رووسییە کە دادگایی بکرێت. 

ڤیکتۆر ئۆڤسیانیکۆڤ، پارێزەری سەربازە رووسییەکە گوتی: "قورسترین سزایە کە کەسێک رووبەڕووی ببێتەوە، دواتر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دادگا دەکەین."