دوای کوژرانی بەرپرسەکەی سوپای پاسداران.. ئیسرائیل "هۆشداری دا" بە نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە
K24 - هەولێر:
لە دوای کوژرانی بەرپرسە باڵاکەی سوپای پاسدارانی ئێران، عەقید حەسەن سەیاد لە تارانی پایتەختی ئێران، ئیسرائیل "هۆشداری دا" بە نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە بەرامبەر ئەگەری تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئێرانەوە.
دەستەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی کردەوە، ئیدارەی تەل ئەبیب لە دوای کوشتنی عهقید حهسهن سهیاد لە تارانی پایتەختی ئێران، ئیسرائیل "هۆشداری دا" بە نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە بەرامبەر ئەگەری تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئێرانەوە و داوای لێ کردوون "ئاگادار بن لە ئەگەری بەرپەرچدانەوەی ئێران".
بەم جۆرە "هۆشداریدانی ئیسرائیل بە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی لە تەواوی جیهان بەردەوام دەبێت".
لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیسرائیل لەبارەی بەرپرسیارێتی هەڵگرتن لە کوشتنی ئەو بەپرسە سەربازیە ئێرانییەوە، تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە 22ـی ئایاری 2022، دوو پاسكیل سوار له رۆژههڵاتی تارانی پایتهختی ئێران دهستڕێژی گوللـهیان كرده سهر بهرپرسێكی سوپای پاسداران له دهرهوهی ماڵهكهی، ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاند، "تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدە دەکرێتەوە".
سوپای پاسداران رایگەیاند، عەقید حەسەن سەیاد لە نزیک ماڵەکەی لە شەقامی جەنگاوەرانی ئیسلام لە تاران بە چەک هێرشی کراوەتە سەر و فیشەکێك بەر سەری کەوتووە کە بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی، بەمەبەستی دەستگیرکردنی هێرشبەران کە لە ناوچەکە رایان کردووە، ئۆپەراسیۆن دەستی پێ کردووە.
سەرچاوە: aa