سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە (23 ی ئایار/ مایۆی 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.