بايدن: پاشه‌كشه‌ی ئابووری له ئه‌مه‌ریكا شتێكی حه‌تمی نییه
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، پاشه‌كشه‌ی ئابووری له وڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌رێكی حه‌تمی نییه و دان به‌و گوشاره ئابووریانه‌شدا ده‌نێت، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵئاوسان رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
كاتێك پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پاشه‌كشه‌ی ئابووری له ئه‌مه‌ریكا كارێكی حه‌تمییه؟ ئاراسته‌ی بایدن كرا، به "نه‌خێر" وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "ئه‌و ئه‌گه‌ره ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته".
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كوڤید-19 له ئه‌مه‌ریكا، ئابووری ئه‌و وڵاته بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام گه‌یشتنی رێژه‌ی هه‌ڵئاواسان بۆ به‌رزترین ئاستی 4 ده‌یه‌ی رابردوو و دروستبوونی كێشه له دابینكردنی پێداویستی، كه‌شێكی ره‌شبینی خوڵقاندووه و ئاستی پاڵپشتیكردن له بایدنیش له پاشه‌كشه‌دایه.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی بۆ هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و كێشه‌كانی دیكه‌ی جیهان گه‌ڕانده‌وه، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌دای ئابووری ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه.
گوتیشی: "ئێمه هه‌ندێك كێشه‌كان هه‌یه كه رووبه‌ڕووی زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ش بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ندێك وڵات كه‌متره".
بایدن وێڕای دان پێدانان به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و دابه‌زینی ئاستی توانای دابینكردنی خۆراك به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا، كه ئه‌و وڵاته به‌رهه‌مهێنێكی سه‌ره‌كیی گه‌نمه، گوتیشی: ئیداره‌كه‌ی له گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌پێناو ره‌خساندنی هه‌لی كار به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی بایدن له‌كاتێكدان، هه‌فته‌ی رابردوو جانێت یێڵن، وەزیری خەزێنەی ئەمه‌ریكا گوتی: پێشبینی ناكرێت ئابووری ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه بكات، به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كه گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی ئه‌مه‌ریكان و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هاورده‌كردنی وزه‌ی رووسیا ده‌به‌ستن، به‌هۆی شه‌ڕ، سزا و ناكۆكییه‌كان لاواز ببن.
H.B