له‌م لینكه‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی وه‌ربگره‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فاتیح مه‌وله‌وی زاده، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه گشتییه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی-ی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی راده‌گه‌یه‌نرێت.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه گشتییه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی-ی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی ئاشكرای كرد، كه له كۆی 116 هه‌زار و 774 قوتابی 54%یان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، بۆ زانینی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:www.azmwnakan.com