مامۆستایه‌كی زانكۆ: هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان
K24- هه‌ولێر:
دڵشاد نامیق، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان(زانكۆی سه‌لاحه‌دین) بۆ ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتی: كۆڕبه‌ندی داڤۆس یه‌كێكه له چالاكییه گه‌وره‌كانی ئابووری له جیهان، كه ساڵانه له وڵاتی سویسرا ده‌به‌سترێت، گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه یه‌كێكه له وێستگه گرنگه‌كانی ئابووری له جیهان، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
هه‌وره‌ها ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ گوتیشی: بایه‌خه‌كانی به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و چالاكییه جیهانییه‌دا، له چه‌ند رووێكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، خاڵی هه‌ره گرنگی ئه‌و بایه‌خه ئه‌وه‌یه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانه، له‌كاتێكیشدا وزه یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره گرنگه‌كانی جووڵه‌ی ئابووری له جیهان، هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌زانین ئێستا جیهان به دۆخێكی قه‌یراناوی شه‌ڕدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا كه خۆی له شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیادا ده‌بینێته‌وه، بۆیه بوونی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان گرنگییه‌كی حه‌تمییه و بانگهێشتكردن و به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و كۆڕبه‌نه‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی گرنگیپێدانێكی جیهانییه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌رخه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی جیهان به هه‌رێمی كوردستان له گرنگیپێدانی سه‌ركرده و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی وڵاتان به دانیشتن كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌رده‌كه‌وێت و وڵاتان دركیان به گرنگی و ستراتیژیه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه ئابوورییه‌كه‌ی كردووه، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه دیدگا و تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌گه‌ڕخستنی توانا ئابوورییه‌كه‌ی بۆ جیهان ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان دروستبێت و هیچ كامێكیان ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌وی دیكه‌یان ببێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، دواجار ده‌بێته به‌شداریكردنێكی كارا له پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه به‌هێزتر كردووه.
سه‌باره‌ت به پانێڵی (پێكهاته‌ی نوێی ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) كه بڕیاره سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداری تێدا بكات، دڵشاد نامیق جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ر له ناونیشانی ئه‌و پانێڵه‌دا دیاره، كه ئه‌و بابه‌ته له‌ڕووی ناوچه‌ییه‌وه جێگه‌ی گرنگیپێدان و بایه‌خێكی گه‌وره‌یه، چونكه ئاماژه‌یه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێز و تواناكان بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و تێڕوانینه جیهانییه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دوای شه‌ڕی داعش هاتووه‌ته ئاراوه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت جیهانێكی ئارام دروست بێت، ده‌بێت سه‌ره‌تا كار له‌سه‌ر ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هاتنه ئاراوه‌ی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیریه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناهێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به مافه‌كانیان نه‌گه‌ن، له‌كاتێكیشدا ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه له‌ناو ده‌ستووری عێراق جێگه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پابه‌ندبێت پێیه‌وه پارێزگاری له‌و مافانه بكات، هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌و كۆڕبه‌نده‌دا روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو جیهان رابگه‌یه‌نێت، كه ئێمه به‌شدارین له پارێزگاریكردن له ئاسیش و سه‌قامگیری جیهان، له رێگه‌ی پیاده‌كردنی مادده ده‌ستوورییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی خۆمان و گه‌لانی عێراق له ده‌ستووردا بڕیارمان له‌سه‌ر داوه.