مباپێ بۆ یه‌كه‌مجار باسی گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز كرد

کلیان مباپێ دوای ئەوەی لە ستاد دێ پرێنس مانەوەی لە پاریس سانجێرمان راگەیاند، جارێکی دیکە لەگەڵ ناسر خلێفی دەرکەوتەوە و درێسی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٥ بەرزکردەوە.
مباپێ هاوشانی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وه‌ڵامی ئەو پرسیارانەیان دایەوە کە دوو رۆژە لە هزری هاندەران و میدیاکان دەخولێنەوە.
پوخته‌ی قسه‌كانی مباپێ
"راسته پێشتر بیرم له ریال مه‌درید ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئێستا هانده‌رانی ریال مه‌درید لێم تێ بگه‌ن، من فه‌ره‌نسیم و ده‌مه‌وێت له وڵاته‌كه‌م بمێنمه‌وه، من ریال مەدریدم رەت نەکردەوە بەڵکو پاریس سانجێرمانم هەڵبژارد و دەمەوێت تاهەتایە هەر لە فەرەنسا بمێنمەوە، چونکە وڵاتی خۆمە، راستە وه‌رزی رابردوو ده‌مویست له پاریس بڕۆم، به‌ڵام ئێستا پرۆژه‌ی یانه‌كه گۆڕاوه، هیوادارم ریال مه‌درید لێم تێ بگه‌ن من درێسی ئه‌وانم نه‌پۆشیوه و ڕیزی زۆرم بۆیان هه‌یه و بڕیاری مانه‌وه‌م داوه، بوونی مێسی و نێیمار هۆكارێك بوون بۆ مانه‌وه له پاریس، كێ هه‌یه حه‌ز نه‌كات هاوشانی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه یاری نه‌كات، به‌ڕێزه‌وه له‌سه‌رخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینیۆ پێرێز كرد، بڕیاره‌كه‌ی خۆم بۆ روونكرده‌وه، من سووپاسی ریال مه‌درید ده‌كه‌م ئه‌وانم خۆشده‌وێت و رێزیان ده‌گرم، ده‌بێت یانه‌ی ریال مه‌درید له‌وه تێبگات من بۆ پاره له پاریس نه‌مامه‌وه، به‌ڵكو له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه‌مترین قسه‌م له باره‌ی پاره كردووه، من وه‌كو یاریزانێكی ئاسایی له پاریس به‌رده‌وام ده‌بم و هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروباری راهێنه‌ر و كارگێری یانه‌كه ناكه‌م، من ته‌نیا یاریزانێكم و سنووری من دیاره و زیاده‌ڕۆیی ناكه‌م، به‌ڵێ سه‌رۆك ماكرۆن زۆر دڵخۆشبوو به بڕیاری مانه‌وه‌م له پاریس گوتی ئه‌وه بڕیارێكی باشبوو بۆ وڵاته‌كه‌مان من ستۆرییەکەی کەریم بێنزێمام بینی، هه‌موو یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید هه‌مان كاریان كرد، پێویست ناکات زۆر زیرەک بیت بۆ ئەوەی لەم شتە بگەی، له داهاتووش كاتێك بێنزێمام بینی بەیەکەوە گفتوگۆ لەمبارەیەوە دەکەین.
قسه‌كانی ناسڕ خلێفی دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مباپێ
پاره ئه‌وه‌نده گرینگ نییه وه‌كو ئه‌وه‌ی له مه‌درید بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه بۆیه ناوه‌ڕۆكی پاره و گرێبه‌سته‌كه‌ی مباپێ باس ناكه‌ین، چونكه بڕیاره‌كه‌ی مباپێ په‌یوه‌ندی به پاره نییه، دڵنیاتان ده‌كه‌م ئه‌و پاره‌ی ئێمه ده‌ده‌ینه مباپێ كه‌متره له‌و پاره‌ی مه‌درید به نیاز بوو بیداته ئه‌و یاریزانه، مانه‌وه‌ی مباپێ له پاریس په‌یوه‌ندی به پاره نه‌بوو، به‌ڵكو بڕیارێكی وه‌زرشی بوو، ریال مه‌درید زۆر زیاتر له ئێمه پاره‌ی ده‌دایه مباپێ، مافی خۆیەتی خاڤییر تیباس سکاڵامان لەسەر تۆمار بکات، چونکە لالیگا ئێستا وەکو جاران بینەری نەماوە و وردە وردە خولەکەیان دەکەوێتە دواوە، مانەوەی مباپێ بۆ خولی فەرەنسی هەنگاوێکی گرنگ بوو، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان مباپێ بە مووچەی ساڵانەی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە و ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێدراوە و تەواوی مافی وێنەکانیشی بۆ خۆی دەبێت و هیچ پشکێکی بۆ پاریس سانجێرمان نابێت.
