داعش هێرشیكرد و شه‌ش كه‌س كوژران

داعش له‌م سنووره‌ هێرشیكرد
داعش هێرشیكرد و پێنج كه‌س كوژران
داعش هێرشیكرد و پێنج كه‌س كوژران

K24 – هه‌ولێر:

چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك هێرشییانكرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك جووتیار، كوژراو و بریندار هه‌ن.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، چەکدارانی داعش لە باشووری پارێزگای کەرکووک هێرشیانكردووه‌ته‌ سەر ژمارەیەک جووتیاری تورکمانی شیعە مەزهەب، كوژراو بریندار هه‌ن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، داعش هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر سنووری گوندی بەشیر، بەپێی زانیارییه‌ سەرەتاییەکان شه‌ش کەس کوژراون و ژمارەیەک شۆفڵ و کەرەستەی جوتیارانیش سوتێنراون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، چه‌كدارانی داعش له‌كاتی دروێنەکردنی بەروبوومەکان هێرشیان کردووە ئەو پێنج کەسەی کوژراون لەجوتیار و حەشدی شەعبی ناوچەکەن.