موقته‌دا سه‌در: نا بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری مه‌زهه‌بی و سیاسی ره‌وتی سه‌در، له باره‌ی پرسی هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و گرووپه‌ی به "خێزانی په‌لكه‌زێڕینه" له میدیادا ناسراون بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در رایگه‌یاندووه، خوای گه‌وره ده‌رفه‌ت ده‌دات، به‌ڵام فه‌رامۆش ناكات و داوایان لێده‌كه‌م سه‌ره‌تا تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، كه یاسا بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی داده‌ڕێژن، ده‌ستبه‌جێ پاشگه‌ز ببنه‌وه له‌و بڕیاره تاوانكارییه سته‌مكارانه‌یه، له‌به‌ر دوو هۆكار.
له باره‌ی هۆكاره‌كان نووسیویه‌تی: یه‌كه‌میان: سه‌رچاوه‌ی ده‌رد و به‌ڵا و په‌تان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ئاوڵه‌ی مه‌یموون یان ئه‌وه‌ی ناوی ده‌نێین ئاوه‌ڵه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان. دووه‌میش: به‌ڵكو خوا لێیان خۆش بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه شیاوی ئه‌وه‌ن پێیان بوترێت خوا وێرانیان بكات و له‌ناویان به‌رێت.. له خوا ناترسن و پارێزگاری ناكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در هاشتاگی نا بۆ هاوڕه‌گه‌زبازانی نووسیوه و له كۆتایشدا پێشنیازی كردووه، رۆژێكی دیاریكراو تایبه‌ت بكرێت به به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی و خراپه‌كاریان كه سه‌ركۆنه‌كراوه له زه‌وی و ئاسماندا.
ئه‌م په‌یامه‌ی موقته‌دا سه‌در، دوای ئه‌وه دێت توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه، ئاوڵه‌ی مه‌یمون به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ریزی هاوڕه‌گه‌زبازاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.