مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ كۆبوه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فاتح بیرۆل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فاتح بیرۆل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ كۆبوه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس2022، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فاتح بیرۆل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە كۆبووه‌وه‌ و داوایكرد، ئاژانسه‌كه‌ یارمەتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بدات لە بواری تەکنیکی و راهێنان.

له‌و میانه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا، ئێمە گەورەترین پڕۆژه‌ی گازی فلێرمان تەواو کرد بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، كە توانای 165مێگاواتی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر پرۆژەی وزه‌ی خۆر ده‌كه‌ین و سێ کێڵگەی دروستكردنی وزه‌ی خۆری 25 مێگاواتیمان تەندەر کردووه‌.

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، له‌ دووه‌م رۆژی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.