یونامی بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) رایگه‌یاند، بانگهێشتی نوێنه‌رانی حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی داخراو.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كان و دیداری راسته‌وخۆی نێوان لایه‌نه‌كان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه (26ی ئایار/ مایۆی 2022) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌بچێت.