هه‌واڵگری ئۆكرانیا: پوتن له هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاربوو
K24 - هه‌ولێر:
كیریلۆ بودانۆڤ، سه‌رۆكی هه‌وڵگری سه‌ربازیی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دوو مانگ به‌ر له ئێستا له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووه.
له دیمانه‌یه‌كدا بودانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هەوڵی "شکستخواردوو" بۆ تیرۆرکردنی پوتن لە سەرەتای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی روویدا.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ماڵپه‌ڕی "یاهو" رۆژی دووشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هه‌وڵگری سه‌ربازیی ئۆكرانیا هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی پوتن نه‌دركاندووه.
سەرەتای ئەم مانگە بودانۆڤ بە "سکای نیوز"ی راگەیاندبوو، کە "گەشبینە" بە شکستەکەی رووسیا، ئاماژەی بەوەشدابوو، کە ئەو دۆڕاندنە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی پوتن لە دەسەڵات تا کۆتایی ئەمساڵ.
بودانۆڤ پێی وابووه، کە لە رووسیا کودەتایەك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ رووخاندنی، به‌ڵام به‌مدواییانه تووشی شێرپەنجە بووە و "لە دۆخێکی دەروونی و جەستەیی زۆر خراپدایە".