فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران کەوتەخوارەوە

دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەست دا
فڕۆکەی F7ـی چینی لە ئەسفەهان، وێنە: ئەرشیف
فڕۆکەی F7ـی چینی لە ئەسفەهان، وێنە: ئەرشیف

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئایاری 2022، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران لە رۆژهەڵاتی ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و لەئاکامدا هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستداوە. 

بە گوێرەی میدیا فەرمیەکانی ئێران، فڕۆکەکە لە جۆری F7ـی چینی بووە و لە پارێزگای ئەسفەهان سەرقاڵی راهێنان بووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە کەوتنەخوارەی فڕۆکەکەدا فڕۆکەوان و یاریدەدەری فڕۆکەوان رزگاریان نەبووە و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.  

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگیی ئێران لە خاکی خۆیدا چەند جارێکی دیکە دووبارە بووەتەوە، یەکێک لەوانە، لە رۆژی 2ـی حوزەیرانی 2018 بوو کە فڕۆکەیەکی دیکەی F7ـی چینی لە ئێران لە ناوچەیەکی بیابانی ئەسفەهان کەوتە خوارەوە.، بەڵام دوو فڕۆکەوانەکەی پێش ئەوەی فڕۆکەکە بیدات بە زەویدا توانیان خۆیان رزگار بکەن.