ته‌ندروستی جیهانی: 131 حاڵه‌تی تووشبووی ئاوڵه‌ی مه‌یموون تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئاوڵه‌ی مه‌یموون 19 وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستاش 131 حاڵه‌تی پشتڕاستكراو تۆماركراوه و 106 حاڵه‌تی گومانلێكراوێش هه‌یه.
ته‌ندروستی جیهانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگه‌وازی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، كه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پشتیوانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بكرێت.
ریچارد پێبودی، به‌رپرسی تیمی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی روونیكرده‌وه، پێمانوانییه بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ده‌ره‌وه‌ی كشیوه‌ری ئه‌فریقیا پێویستی به هه‌ڵمه‌تی ڤاكسین هه‌بێت، كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه، ته‌نیا پێویستی به خۆپارێز و پاكوخاوێنی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ره‌فتاری درووستی سێكسی پارێزراو، به‌مجۆره به‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه زاڵ ده‌بین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستی جیهانی له ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، به هاناوه‌چوونی خێرا له ڤاكسین و ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌و ڤایرۆسه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی دیاریكراوه.
نه‌خۆشی ڤایرۆسی مه‌یموون "monkeypox" "ئاوڵه‌ی مه‌یموون"، نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه، نیشانه‌كانی له‌سه‌ر پێست به‌دیارده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موچاوی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سووك، تووشبووه‌كه به ژانه‌سه‌ر و تا و گرژبوونی ماسولكه‌كان و ئه‌ستووربوونی غوده‌كانی ده‌ناسرێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەمیان جۆری کۆنگۆیە، کە مەترسیدارترە، رێژەی مردنی له‌و جۆره‌دا دەگاتە 10%، به‌ڵام جۆره‌كه‌ی دیكه جۆری رۆژئاوای ئەفریقایە، کە رێژەی مردنی نزیکەی 1% ده‌بێت.