مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە

جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە
دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.