به فه‌رمی بایرن میونشن یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی راگه‌یاند
بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی راگه‌یاند و نەسیر مه‌زراوی بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی به میدیایه‌كان ناساند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بایرن میونشن له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له راگه‌یاندراوێكدا گواستنه‌وه‌ی نه‌سیر مه‌زراوی به گرێبه‌ستێك تا ساڵی 2026 راگه‌یاند.
نەسیر ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیاکس کۆتایی هات، به گرێبه‌ستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنەوە كرد.
رۆژنامه‌ی بیڵد له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: بایرن میونشن نزیكه‌ی مانگێكه له‌گه‌ڵ مه‌زراوی رێككه‌وتووه و ئه‌و یاریزانه‌ی له چنگی یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس ده‌رهێنا كه بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵ بوون.
نه‌سیر مه‌زراوی، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـه‌وه له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ئا‌یاكس یاری ده‌كات، له كۆی 137 یاری، 10 گۆڵ و 9 ئاسیستی بۆ یانه هۆڵه‌نداییه‌كه كردووه، وه‌رزی داهاتوو یانه‌ی بایرن میونشن ده‌بێته یه‌كه‌مین یانه له دوای ئا‌یاكس كه یاریی بۆ بكات.