ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانیا لە لەندەن  کۆنفرانسی بەهارە بەرێوەدەبەن

ئامانج لەو کۆنفرانسەكه‌ پێشخستنی دامەزراوە داراییەکان و کۆکردنەوەی پاڵپشتییە بۆ ئابووری عێراق
ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانیا لە لەندەن  کۆنفرانسی بەهارە بەرێوەدەبەن
ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانیا لە لەندەن  کۆنفرانسی بەهارە بەرێوەدەبەن

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ (24ی ئایار/ مایۆی 2022) ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانیا لە لەندەن  کۆنفرانسی بەهارەی لەژێر دروشمی (بەردەوامیدان بە بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری عێراق) بەرێوەدەبەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسانی باڵا لە حکومەت و بازرگانانی عێراق و  هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن. لەهەمانکاتدا وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەریتانیا و جیهانی بانگهێشت کراون، ئامانج لەو کۆنفرانسە کۆکردنەوەی پاڵپشتییە بۆ ئابووری عێراق، بەتایبەتی لە پێشخستنی دامەزراوە داراییەکان، هەروەها چەند ته‌وەرێکی دیکەی ئابووریش تاووتوێ دەکرێن.

لەم کۆنفرانسەکەدا بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و گۆھدار شێخۆ، سەرپەشتیاری ئیدارەی زاخۆ بە فەرمی بانگهێشتی کۆنفڕانسەکە کراون، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و وەزیری پلاندانان لە پانێڵێک بەشدارن.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌ پانێله‌كه‌دا باسی ئابووری و دۆخی وەبەرهێنان لە کوردستان و پیشخستنی سێکتەرەکان دەکەن، لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەش بڕیارە لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێکی بەریتانی و بیانی کۆببنەوە.

56456654
6565
6565