نوێترین زانیاری له‌باره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌خرێته‌ڕوو

"یەكشەممەی داهاتوو یەكەم بڕە پارەی تەرخانكراوی  زەوییه‌كانی هەشتی حەسارۆک دەگات، كه‌ پاره‌كه‌ی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م زه‌ویانه‌ دابین ده‌كرێت"
زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك
زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرای ده‌كات، یەكشەممەی داهاتوو یەكەم بڕە پارەی تەرخانكراوی  زەوییه‌كانی هەشتی حەسارۆک دەگات، كه‌ پاره‌كه‌ی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م زه‌ویانه‌ دابین ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زه‌وییه‌كانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (29/5/2022) كاتژمێر (12)ـی نیوەڕۆ، له‌ رێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە رادەگەیەنێت كە تەواوی پارەكەی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆک تەرخان دەكرێت.

ژمارەی زەوییەكان:

1- 11561 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ رووبەر: 3672 مەتر دووجا.

2- 11834 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ رووبەر: 4752 مەتر دووجا.