سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە (24ی ئایار/ مایۆی 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند دیدارێکی جیادا لە داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات ) کۆبووەوە، کە بریتی بوون لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانی دەرەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان، برەودان بە توانا مرۆییەکان و حکومەتی ئەلیکترۆنی.