سامان سۆرانی گرنگیی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی داڤۆس و به‌شداریكردنی له پانێڵی "پێكهاته‌یه‌كی نوێی ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" گوتی: ئه‌گه‌ر به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێین، كه بۆچی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان كراوه له داڤۆس؟ هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه گرنگه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
د. سامان سۆرانی، شاره‌زا له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی جیوپۆڵه‌تیكی ناوچه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه هه‌یه و توانیویه‌تی له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا ببێته ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له ناوچه‌كه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتیكردن و رێزگرتن له هه‌موو به‌ها دیموكراتییه‌كان و ئه‌و به‌هایانه‌ی مافی ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوونی به فره پێكهاته‌یی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌مانه‌ی هه‌موویان پێوه‌ری گرنگن لای رۆژئاواییه‌كان، توانیویه‌تی سه‌نگی خۆی بسه‌پێنێ و وایكردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكرێت، جیاله‌وه‌ش، وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه‌یه و خاوه‌ن توانایه‌كی مرۆیی به‌هێزه، سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چالاكییه ئابوورییه جیهانییه‌وه پاكێجه‌كانی بخاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئابووری جیهان، بۆیه ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی له‌و كۆڕبه‌نده‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك پرسی ناوخۆیی هه‌ن، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌و كۆڕبه‌نده‌دا تاوتوێ بكات.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ش بۆ وڵاتانی جیهان، د. سامان سۆرانی گوتی: هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا له ساڵی 1971 ئه‌و سه‌كۆیه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئابووری به‌هێزی جیهان دامه‌زرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات پرس و بابه‌ته‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده رووبه‌رێكی فراوانتریان داگرتووه، بۆ نموونه ئێستا پرسه‌كانی ژینگه، سیاسی و ته‌ندروستیش ده‌برێنه ئه‌و كۆڕبه‌نده.
گوتیشی: گرنگیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كۆڕبه‌نده بۆ جیهان له‌وه‌دایه، كه دوای ماوه‌ی 2 ساڵ له نه‌به‌ستنی كۆڕبه‌نده‌كه به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا، ئه‌مجاره زیاتر له 50 سه‌رۆك كۆمار و سه‌رك حكومه‌تی وڵاتان تێیدا به‌شدارن، وێڕای به‌شداریكردنی زیاتر له هه‌زار و 250 كه‌سایه‌تی گرنگی بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، كۆپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و كۆمپانیاكانی بواری راوێژكاری له بواره جیاوازه‌كان، بۆیه زۆر گرنگه كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كۆڕبه‌نده‌دا ئاماده بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و پرسانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو چالاكییه‌كه تاووتوێ بكات، كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
H.B