هه‌نگاریا باری نائاسایی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا بڕیای دا، له نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه‌وه وڵاته‌كه‌ی بخاته باری له‌ناكاو.
ڤیكتۆر ئوربان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌نگاریا، رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه، لێكه‌وته‌ی زیاتر بووه، بۆیه پێویسته ئاماده‌بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كان.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ (24ی ئایار/ مایۆی 2022) سێ مانگ (90 رۆژ)ی رێكه شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌نگاریا به هۆی كۆرۆناوه باری نائاسایی راگه‌یاندبوو، بڕیاره سێشه‌ممه واده‌ی كۆتایی باره نائاساییه‌كه بێت.
ئوربان، له رێی په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: جیهان له لێواری قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریدایه. پێویسته ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بمێنینه‌وه و پارێزگاری له ئاسایشی داراییمان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌مه‌ی وتم پێویستی به‌وه‌یه به‌و په‌ڕی نه‌رمكارییه‌وه هه‌نگاوی خێرا بنێین.