پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا زانیاری نوێ له باره‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئۆرلاندۆ بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا، زانیاری نوێ له باره‌ی عومه‌ر مه‌تین، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆ ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند، كه ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ داعش نه‌بووه.
پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا، ئاشكراشیكرد، عومه‌ر مه‌تین، به ته‌نها خۆی توندڕه‌وبووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێكخراوه توندڕه‌وییه‌كانی ده‌ره‌وه و هاوشێوه‌ی داعش نه‌بووه.
عومه‌ر مه‌تین، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، له هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ناو یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌وانه‌ی تایبه‌ت به هاوڕه‌گه‌زبازان، له شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا، نزیكه‌ی 49 كه‌سی كوشت و 53 كه‌سی دیكه‌شی بريندار كرد, دواتر خۆیشی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه كوژرا.
له سه‌ره‌تادا وا بڵاوكرایه‌وه، كه عومه‌ر مه‌تین، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش هه‌یه و یه‌كێكه له چه‌كدارانی "خیلافه‌ته‌كه‌ی" به‌غدادی، به‌ڵام پۆلیسی فیدرالی ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
عومه‌ر مه‌تین له دایك و باوكێكی موسڵمانه و به ره‌گه‌ز ئه‌فغانییه، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه.