سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەیان کۆمپانیای بەریتانی و جیهانی بانگهێشتی کوردستان دەکات

"حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات هێچ جیاوازییەك لە نێوان وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانیدا ناکرێت"
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌یان كۆمپانیای بیانی بانگهێشتی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌یان كۆمپانیای بیانی بانگهێشتی كوردستان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی، بەشداری له‌ کۆنفڕانسی بەهاری IBBCـدا کرد.

لە پنێڵێکیشدا لە په‌راوێزی کۆنفرانسەکە، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی کاری عێراقی - بەریتانی و چەندین وەبەرهێنەر و کۆمپانیای جیهانی بەشداربوون، هەلەکانی وەبەرهێنانی لە کوردستان خستووەتەڕوو.

هه‌روه‌ها داوای له‌ كۆمپانیاكان كرد، بێن لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، دارایی و بانك، پەروەردە و تەندروستی وەبەرهێنان بکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە کوردستان24ی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات و بەگوێرەی یاسای وەبەرهێنان، هێچ جیاوازییەك لە نێوان وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانی ناکرێت و باشترین دەرفەت بۆیان رەخسێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە دۆخی وەبەرھێنان لە کوردستان، ژمارەیەك کۆمپانیای بەریتانی و جیھانی بانگھێشتی کوردستان کردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتوون لە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، وەزیری پلاندانان، سەرپەشتیاری ئێدارەی سەربەخۆی زاخۆ و چەندین وەبەرھێنەر و بازرگانی دیكه‌، لە 24ی ئاداری ئه‌مساڵ بەشدارییان له‌ کۆنفرانسی بەهارەی ئەنجوومەنی کاری عێراقی – بەریتانی IBBCـدا کرد.

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان

H.B