ژن لەسەر تەندروستی خۆی دەبی چ بزانی

Kurd24

قۆناغی دووەم

قۆناغی باڵقبوون یان خۆناسین (سن البلوغ) پێگەیشتن

قۆناغی باڵقبوون تەمەنى 11 هەتا 16 ساڵی لەخۆی دەگرێ. لە ژیانی ژن، بە قۆناغێکی زۆر گرنگ و هەستیار ناوی دەهێنرێ. هێلکەدان هەندێک هۆرمۆن لەشوێنى دروستبوونى هێلکەکان دەردەدا، کە پێیان دەگوترێ هۆرمۆنەکانى مەشکۆڵەیی (follicular hormone)، کە بەکاریگەری ئەو هۆڕمۆنانە، لایەنەکانی سێکسیى جەستە وەکو: منداڵدان، کەناڵەکانی هێڵکەدان، بۆڕییەکانی فالوب fallopian tubes گەشە دەکەن. قۆناغی یەکەم، دەرزیلێدانی یەکەم بۆ پاراستنى منداڵ لەنەخۆشیى گزاز first injection دەستپێدەکا، کە لەداهاتوودا لە کاتێک بۆ کاتێکی دیکە و لە شێوەی ڕێک و پێک دووبارە دەبیتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی سووڕی مانگانە، لە ژیانی ژن فاکتەرێکی زۆر گرنگە، چونکە هەندێ لە ژنانی تەندروستیش تووشی زگ ئێشە و ئێش و ئازاری زۆر لە خوارەوەی پشت دێن، کە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر شوێنی زاوزێ (genital area)، بەئاسانی دەورووژێ irritability، دڵەڕاوکێ و دەمارگیرى دەیگرێ (nervousness)، زەوق ناهێڵێ. بۆ ئەوەی هیچ لەوە تێکنەچی، دەبی کیژۆڵە جەستەی باش گەشەی کردبێ، هەست و سۆزی جێگیربێ. دەبی هەموو شت بە سروشتی خۆی بڕوا، بەو ژیانەی هەیەتی دڵخۆشبێ، دڵخۆشبە بەوەی تۆ چ کەسێکیت و هەوڵمەدە خۆت بگۆڕیت و ببیت بە کەسی دیکە، ڕێگای جیا جیای خۆلاوازکردن تاقی مەکەوە.

مەرجەکانی شێوە ژیانی ژن بۆ ئەو قۆناغە زۆر گرنگە: کاتەکانی کارکردن و پشوو دەبی زۆر بە جددی وەربگیرێ، نابێ باری گران لە (5 کیلۆ) زیاتر هەڵبگرێ، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی لەگەچوونی کۆئەندامى زاووزێ (إزاحة الجهاز التناسلي)، بەردانەوەی دیوارەکانی زێ to prolapse of the vaginal walls، بەربوونەوەی منداڵدان، کە بەڕێگای خۆی دەکاتە منداڵ لەبەرچوون. بۆ ئەوەی کیژۆڵە وەک پێویست گەشە بکا، شێوە خواردن و تێربوون زۆر گرنگە، باشە سێ یان چوار جار لەڕۆژێک خواردن بخوا. خواردنی یەکەمی بەیانی هەتا (30٪) کالۆری، خواردنی دووەمی بەیانی هەتا 10 – 15٪ کالۆری، نیوەڕۆ 40٪ کالۆری، ئێوارە 5 – 10٪ کالۆری بخوا. خواردنەکان دەبی تەواوبن، هەمەجۆربن، ڕژێمەکانی خواردنی سەرەتایی لە بەروبوومی شیر پێکهاتبێ، گۆشت، ماسی، سەوزە، تەڕە، توو berries، چەرەزات هەبێ. ئامۆژگاری خواردنی بەهارات (سرکە و تیژی) بۆ کیژۆڵان ناکرێت و بەجێ نییە. پڕۆتینەکان هەتا 130 گرام، ماست، پەنیر و بەرهەمەکانی دیکەی شیر، هێلکە، چەوری و کەرە هەتا 100 گرام لە شەو و ڕۆژێکدا بخورێ، چەوری خواردن وەک مەتریالی وزە بۆ کیژۆڵان زۆر گرنگە. کاربۆهیدرات هەتا (500) گرام لە شەو و ڕۆژێکدا، کە لەوانەی خوارەوە: نان، برنج، پەتاتە، شەکر، خوێ (زیاتر ئەو خوێیەی لەگەڵ خواردن تێکەڵ دەکرێ)، دوو لیتر شلە لە شەو و ڕۆژێکدا، کلس، فۆسفۆر، ئاسن زۆر پێویستن. هەروەها خواردنی ڤیتامین زۆر پێویستن.

- ڤیتامین A کاروتێنى تێدایە (carotene). کەم خواردن کاریگەری لەسەر باڵاکردن، چاوئێشان، جەرگ و هەناو هەیە.

- ڤیتامین B1 کار لە هەرسکردن دەکات و لەڕاستیدا لەناو هەموو خواردنەکانی وەک: نان، برنج، گۆشت ماسیدا هەیە.

- ڤیتامین C ئاو و خوێ ڕێک دەخات و لەناو تەڕەی وەک: توو، تەڕە، خورما، هەنجیر، هەنار و پرتەقاڵ هەیە.

- ڤیتامین В2 کار بۆ گۆڕینی ئاسن دەکات و لە: سێو، ترێ، جەرگ، گورچیلە هەیە.

- ڤیتامین В6 پێویستە بۆ ڕێکخستنی کاربۆهیدرات و گۆڕینی چەوری. لە خومرە و ماست هەیە.

- ڤیتامین В12، بەشداری لە ڕێکخستنی ناوکە ترشەکان (nucleic acids) دەکات و بە شێوەیەکی باش کار لە جەرگ و سیستێمی دەمار دەکا. لە کۆمەڵێک تەڕەدا هەیە لەوانە، ترێ، سێو، هەرمی.

- ڤیتامین C بەشداری لە پڕۆسەی رێکخستنى(oxidative processes) دەکا. کەمى و بەش نەکردنی دەکاتە کەوتنی ددانەکان.

- ڤیتامین Е بۆ زگپڕبوون پێویستە. ئەگەر ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە لەش کەمبی، لەوانەیە لە ئەنجامدا، منداڵەکە لەبەربچی. ئەو ڤیتامینە لە دانەوێڵەى وەک: شەندەری، هێلکە، جەرگ، سەلاتە (خاس)، لە ناو سەوزەشدا هەیە.

لەوانەی سەرەوە دیارە، گەشەکردنی کۆئەندامەکانی زاووزێ و هەموو ئۆرگانەکانی دیکەی ژن، پەیوەندی بە هەلومەرجی ژینگە و شێوازى (ستایلی) ژیان و جۆری خواردن هەیە. بۆیە ئەگەر کیژۆڵە، لەناو سەرما بی و بای لێبدا، لەوانەیە هەندێ ئیلتیهاباتی بۆدروست ببی، کە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبەرچوونی منداڵ. ئەگەر کیژۆڵە، قورسایی زۆرتر (لە پێنج کیلۆ) هەڵبگرێ، لەوانەیە ببێتە هۆی لەجێچوونی ئۆرگانەکانی زاووزێ، لەوکات دەبیتە لەبەرچوونی منداڵ. خواردن دەبی دروستبێ، تێر و عەقلانیبێ، بە پێجەوانەوە لەوانەیە ساوایی (infantilism) گەشە دەکا، ڕەحم و دەوروبەی (uterus and appendages) فۆرمولە نابێ، لەوانەیە لەوکات منداڵ لەبەر بچی. کەمیی ڤیتامین و بەتایبەتیش ڤیتامین Е یەک لەو هۆیانەیە، ژن منداڵی لەبەردەچی.

بۆ گەشەسەندنی ئۆرگانەکان و سیستێم بە شێوەیەکی دروست، وەرزش ڕێگایەکی زۆر باشە. ئەگەر وەرزش بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بە بەرنامە بکرێ، دەبیتە یارمەتیێكی زۆر باش، جەستە بەجوانی گەشە بکات و ئۆرگانەکان وەک پێویست نەشونما بکەن. بەو جۆرە، ژنی زۆر لاواز، ئێستا لە مۆدە دەرچوون، زیاتر لەناو ئەو گروپە منداڵ لەبار دەچن و منداڵ زووتر لەدایک دەبن.

بەوجۆرەی ئۆرگانەکانە فۆرمولە دەکرێن، کار و سیستێم لە ئۆرگانیزم و لە داهاتووش تەندروستی کیژ، هەر بەوجۆرە دەمینێتەوە. بۆیە دەبی دایک ئاگاداری تەندروستی کیژەکەی و خەسلەتەکانی گەشەسەندنی جەستەی کێژەکەی بێت، لە مووهاتن لە بنباڵ (بنهەنگڵ) و بەری(pubic)، لەوکاتە گۆی مەمک گەورە دەبی. لەم قۆناغە گرنگە، کیژ تووشی نەخۆشییەکان و ئیلتهابات نەبێ، حەبی زیادە نەخوا. کەلوپەلی کیمیاوی و تیشک (ئیشاعە) زیانی زۆریان بۆ کیژ هەیە و کاریگەریی خراپیان لەسەر گەشەسەندنی ئۆرگانەکانی زاووزێى کیژ هەیە. ئۆرگانەکانی زاووزێ نابێ تووشی هیچ ئیلتهاباتێک ببن. هیچ مەوادێکی کیمیاوی یان (ئیشاعە) نابێ بەکار بێ، هەتا هەوای سارد، لەوانەیە تووشی ئیلتیهاباتی ڕیخۆڵە کوێرەی (appendages) بکا، ئیلتیهابات لەوانەیە کاری هێلکەدان تێکبدات و ئەویش ببێتە تێکچوونی سووڕی مانگانە. دەبی ئاگاداری دەستپێکردنی سووڕی مانگانە بێت. لای ئێمە لە روسیا لە تەمەنی 11 – 12 ساڵی دەستپێدەکات و لە کوردستان لە تەمەنی 10 – 11 ساڵ دەستپێدەکا. سووڕی مانگانە لەوانەیە بێنیشانە (asymptomatically)، بێ ئێش و ژانبی، لەوانەشە کیژ تووشی زگهێشە لەبەشی خوارەوەی زگ بکا، لە بەشی خوارەوەی پشت بکا. لەوانەشە سووڕی مانگانە توندبێت و خوێن لەبەرچوونی لەگەڵبێ (خوێنبەربوونی گەنجانە)شی پێدەگوترێ. لەکاتی کارکردنی من جارێک (خوێنبەربوونی گەنجانە) ڕوویدا، کە نەدەتواندرا بەشێوەیەکی موحافیزەکارانە بووەستێندرێ، ناچاربووین نەشتەرگەری بۆ بکەین و بە ئامانجی وەستانی خوێن لە ڕەحم، پەردەی کیژێتی بدڕێنین. بەشێوەیەکی گشتی پێویستە دەرمانی دەروون هێورکردنەوە وەک ڤالیۆم (psychotropic substances) بەکاربهێندرێ، چونکە خوێنبەربوون پەیوەندی بە لایەنی دەمار و دەروونییەوە هەیە. شێوەی دروستبوونی ئۆرگانیزم کاریگەری زۆری هەیە، لە دایکی کیژەمان پرسی دەرچوو ئەویش، قۆناغی سەرەتایی سووڕی مانگانەی بە نەرمی نەڕۆیشتییە. لەو حالەتانە، ئامۆژگاری بەکارهێنانی داوودەرمانی وەستانی خوێن دەکرێ.

لەکاتی ژانی زۆری سووڕی مانگانە، زۆر پێویستە قسە لەگەڵ خەڵکی پسپۆر بکرێ. سەیرکردنی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای رێکە (مستقیم) (rectum) دەبی، بۆئەوەی پەردەی کیژێنی بریندار نەکا. هەندێ جار، هەتا گرێی زیادەش دەبیندرێ. لە کاتی ئێستادا، بۆ پشکنینی باش سۆنار (ultrasound) بەکار دەهێندرێت و بە ڕێگای ئەو ئامێرەوە هەموو جۆرە گرێیەک هەتا (dermoid cyst) ئاشکرا دەبیت و دەبیندرێ. (ultrasound) لەکاتی لەدایکبوونەوە (Gartner's stroke) هەیە. لە سەرەتا زۆر گچکەیە، دواتر لەوانەیە گەشە بکات و بە ئەندازەیەکی زۆر گەورەبێ. ئەو توورەگەیە (cyst) قەپێلکێکى (کاپسولێکی) هەیە، ڕوودات، کە ناوەڕۆکی ماددەکانی ددان، پرچ... هتد تێدابی. سەروچاوەی لە پێکهاتەکانی ددان، ئێسک یان تۆڕی چەوری پێکهاتبێ.

لەوەی سەرەوە گوترا دیارە، کە فۆرمولەکردنی ئۆرگانەکانی زاووزێ و هەموو ئۆرگانەکانی دیکەى ژن، پەیوەندی بە هەلومەرجی ژینگە و شێوە ژیان و خواردنەوە هەیە. بۆیە ئەگەر کیژۆڵە لەبەر سەرما بمینێتەوە، لەوانەیە جەستەی هەندێ تێکچوون بەخۆیەوە ببینێ، لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی یان منداڵ لەبەرچوون. ئەگەر کیژۆڵە قورسایی زۆر هەڵبگری، لەوانەیە ببێتە هۆی خلیسکانی منداڵدان (displacement) و منداڵ لەبارچوون. خواردن دەبی بەڕێک و پێکی بی، بەتێری بی، مەعقوول بی، ئەگەرنا (infantilism) کۆرپەییان - ساوایانە گەشە دەکا، رەحم و ڕیخۆڵە کوێرە فۆرمولە نابن، کە لەوانەیە ببنە هۆی منداڵ لەبارچوون. کەمی ڤیتامین و بەتایبەتیش ڤیتامین E لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوونی منداڵ.

وەرگێڕانی لە زمانی روسی د.مەغدید سەپان